تەواوی تایبەتمەندیی و پاشبنەماکانی مۆبایلی Nothing Phone 2a دزەی پێکرا

لە چەند هەفتەی ڕابردوو مۆبایلی Nothing Phone 2a کەتووەتە بەر لێشاوی هەواڵە دزە پێکرا و دەنگۆکان کەوا بڕیارە لە کۆنگرەی MWC 2024 لە مانگی دووی ساڵی داهاتوو نمایش بکرێت.

لە یەکێک لە هەواڵە دزە پێکراوەکانی دیکە، پێگەی Smartprix تەواوی وردەکاری تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی بڵاو کردەوە. مۆبایلەکەن ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینج و لە جۆری AMOLED و ڕوونی 1084*2412 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Dimensity 7200 لەسەر جێگیر دەکرێت.

هەروەها کامێرایی سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ دەبێت بە هەستەوەری S5KNG9 و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ دەبێت بە هەستەوەری S5KJN1، هەروەها سێڵفییەکەشی 32 مێگاپیسکڵ دەبێت. دزە پێکەرەکە تەنانەت پاشبنەمای مۆبایلەکەشی بڵاو کردۆتەوە (ئێستا دەتوانن لە کەناڵی تێلەگرامی کەی ئای تی ئێن بە ڕوونی تەواو دایبەزێنن).



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/D1z39FI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە