لە کۆتاییدا ئەپی Notepad ژمێرەری پیتەکانی بۆ زیاد دەکرێت لەسەر ویندۆز 11

لە چەند ساڵی ڕابردوو مایکرۆسۆفت زۆر گرینگی بە ئەپی Notepad دەدات و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر باشی بۆ زیاد کردووە. ئێستاش لە کۆتاییدا ژمێرەری پیەتەکانی بۆ زیاد دەکرێت. لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی نوێترین وەشانی Canary ویندۆز 11 بەردەستە. ژمێرەرەکە کەوتووەتە خوارەوەی ئەپەکە کە بە هەمان شێوەی ئەپی Word پیتە نوسراوەکان هەژمار دەکات.
ئەمە دواین نوێکارییە کە ئەپەکە پێی دەگات، لە کاتێکدا لە ڕابردوو چەندین تایبەتمەندی دیکەی، وەک، زەخیرەکردنی خۆکارانە، دۆخی تاریک و تایبەتمەندی Tab و …هتد بۆ زیاد کراوە.
The new widgets features in Windows 11.هاوشانی نوێکردنەوەی ئەپی Notepad لە دواین وەشانی تاقیکاری، مایکرۆسۆفت بەشی وێجتیشی نوێ کردۆتەوە. بەم زووانە دەتوانیت تەنها وێجتەکان پیشان بدرێت و بەشی Feed News بشاریتەوە و دەرنەکەوێت. چاوەڕوان دەکرێت نوێکارییەکان لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست بێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0DoYZ3i
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە