دوای نمایش کردنی پرۆسێسەرەکانی Interl Core Ultra لە ڕۆژی ڕابردوو، کۆمپانیاکانیش بەرهەمەکان یەک یەک بەرهەمەکانیان بە پرۆسێسەرە نوێیەکانەو نمایش دەکەن. کۆمپانیای MSI نوێترین دوو لاپتۆپی بە پرۆسێسەرە نوێیەکان نمایش کرد کە پاشگری AI EVO لە خۆ دەگرن ئەمەش لەبەر ئەوەی پرۆسێسەرە نوێیەکان لەگەڵ ژیری دەستکرد تێهەڵکێش کراون.
ڕوونمای لاپتۆپەکان لە جۆری OLEDـن، بژاردەی 13 ئینجی ڕوونی 2880*1800 پیکسڵە. بژاردەی 16 ئینجی کێشی 1.5 کیلۆگرامە، لە کاتێکدا بژاردەی 13 ئینج، تەنها 990 گرامە.
قەبارەی 16 ئینج بە بژاردەی پرۆسێسەری InteL Core Ultra 9 و Intel Core Ultra 7 بەردەست دەبێت، هەروەها قەبارەی 13 ئینج بە Intel Core Ultra 7 و Intel Core Ultra 5 بەردەست دەبێت. هەردوو لاپتۆپەکە بە گرافیک کاردی Intel Arc بەردەست دەبن. هەروەها بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی 2 تێرابایت بۆ قەبارەی 16 ئینج و 1 تێرابایت بۆ قەبارە 13 ئینجی.
پاتری قەبارەی 16 ئینجی 99Whr بە بارگاوی کەرەوەی 140 وات دەبێت و قەبارەی 13 ئینجیەکە 75Whr دەبێت. پشتگیری لە Wi-Fi 7 و Bluetooth 5.4 دەکەن و دەرچەی Thunderbolt 4 و HDMI2.1 لە خۆ دەگرن.
نرخی دەستپێکی قەبارەی 13 ئینجی 1,049 دۆلارە و نرخی دەستپێکی 16 ئینجی 1,399 دۆلارە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/wyhbQdC
via IFTTT