سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، هواوەی چیپسێتی نوێی Kirin 9006Sی بە قەبارەی 5 نانۆمەترییەوە نمایش کرد

هواوەی بە بێدەنگی و سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا چیپسێتی نوێی Kirin 9006Sی نمایش کرد. چیپسێتەکە 5 نانۆمەترییە و 8 ناووک لە خۆ دەگرێت کە 4 دانەیان لە جۆری A77 و 4 دانەیان لە جۆری A55 ـە و خێرایی کۆتایی دەگاتە 3.13 گێگاهێرتز.

لە ئێستادا ئەم چیپسێتە تەنها لەسەر 1 لاپتۆپ جێگیر کراوە (لاپتۆپی Huawei Qingyun L540 کە تایبەتە بە چین) و زانیاری زیاتری لە بارەوە نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەسەر زنجیرە مۆبایلی ئاست بەرزی داهاتووی هواوەی P70 جێگیر بکرێت.

پێشبینی دەکرێت بناغەی چیپسێتەکە لە لایەن کۆمپانیای SMIC چینییەوە درووست کرابێت چوونکە سزاکانی ئەمریکا ڕێگرن لە کار کردنی هواوەی و دەزگای TSMC پێکەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JywabNB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە