بێنچمارکی چیپسێتی Kirin 9000s لە نەوەی ڕابردووی کەمتر بووە کە سێ ساڵ پێش ئێستا نمایش کراوە

پێگەی Nanoreview، کە تایبەتە بە تاقیکردنەوەی چیسپێتەکان، هەردوو چیپسێتی Kirin 9000 و Kirin 9000s شان بە شانی تاقی کردەوە. ئەنجامەکە هەر وابوو کە پێشبینی دەکرا، چیپسێتی Kirin 9000s لە CPU خێراترە، بەڵام لە GPU هەندێک خاوتر بوو، بەهۆی تەلارسازی چیپسێتەکە ووزە زیاتر بەکار دەبات وەک لە Kirin 9000.
چیپسێتی Kirin 9000s چوار ناووکی V120 (یەکێکیان خێرایی 2.62GHz و سێیەکەی دیکە خێرایی 2.15GHz)، هەروەها چوار ناووکی جۆری Cortex-A510 لە خۆ دەگرێت کە خێرایی 1.53GHz و قەبارەی چیسپێتەکە 7 نانۆمەترە. لە بەرامبەردا چیپسێتی Kirin 9000 قەبارەی 5 نانۆمەترە و چوار ناووکی Cortex-A77 بە خێرایی 3.13GHz و 2.54GHz، هەروەها چوار ناووکی Cortex-A55 بە خێرایی 2.05GHz.

هەروەها لە ڕووی GPU چیپسێتی Kirin 9000 گرافیکی Maleoon 910 لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا چپیسێتی Kirin 9000s گرافیکی Mali-G78 لە خۆ دەگرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OvlaMBo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە