بڕاندی IQOO ئەمڕۆ لە چین بۆنەی بەست و زنجیرە مۆبایلی iQOO Neo 9 نمایش کرد، کە لە جۆری ئاسایی و پرۆ پێکدێت.
ڕوونماکانیان قەبارەی 6.78 ئینجە و لەجۆری AMOLED و ڕوونیان 1.5K و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 144 هێرتز و پشتگیری لە تەکنۆلۆژیای +HDR10 دەکەن.
هەردوو مۆبایلەکە ڕوونی کامێرای سەرەکیان 50 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری IMX920 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکەن، بەڵام کامێرای گۆشە فراوانی جۆری ئاسایی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە، لە کاتێکدا جۆری پرۆ 50 مێگاپیکسڵە. هەروەها هەردوو مۆبایلەکە سێڵفییەکی 16 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرن.
جۆری ئاسایی پڕۆسێسەری Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها جۆری پرۆ پڕۆسێسەری Dimensity 9300 لەسەر جێگیر کراوە. زنجیرەکە ڕامی جۆری LPPDR 5 و بیرگەی جۆری UFS 4.0ـە. هەروەها پاترییەکانیان قەبارەی 5,160 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.
نرخەکان بەم جۆری دەبێت:
IQOO Neo 9
12GB + 256GB – 321$
16GB + 256GB – 349$
16GB + 512GB – 391$
16GB + 1TB – 447$
IQOO Neo 9 Pro
12GB + 256GB – 419$
12GB + 256GB – 461$
16GB + 512GB – 503$
16GB + 1TB – 559$
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uBLwijn
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..