بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Infinix Hot 40 نمایش کرا

ئینفینێکس زنجیرە مۆبایلی Infinix Hot 40 نمایش کرد. زنجیرەکە لە سێ مۆبایل پێکدێت و نرخییان لە خوار 200 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

Infinix Hot 40 Pro

ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەی 6.78 ئینجە و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە. چیپسێتی Helio G99 لەسەر جێیگیر کراوە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپیکسڵە، کامێراکانی بەشی دواوەش ڕوونی 108 و 2 مێگاپیکسڵن بۆ سەرەکی و ماکرۆ. پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

Infinix Hot 40

ڕوونماکەی بەهەمان شێوەی جۆری پرۆیە. بە چیپسێتی Helio G88 کاردەکات و کامێرای سێلفی ڕوونی 32 مێگاپیکسڵە. هەورەها کامێراکانی بەشی دواوە ڕوونیان 50 مێگاپیکسڵ و 2 مێگاپیکسڵە بۆ کامێرای سەرەکی و ماکرۆ. پاتری مۆبایلەکە 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

Infinix 40

ڕوونماکەی لە جۆری LCD و ڕوونی +HD و قەبارەی 6.58 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە. بە چیپسێتی Unisco T606 کاردەکات. کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکیش ڕوونی 50 مێگاپیسڵە. پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات.
زنجیرە مۆبایلەکە نرخییان لە ژێر 200 دۆلارە و لە داهتوودا زانیاری زیاتر دەربارەی نرخ دەخرێتەڕوو.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0npGZSN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە