مۆبایلی Honor X7b بە کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و پاترییەکی گەورەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ مۆبایلی Honor X7b نمایش کرا کە ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە، کامێرای دووەم و سێیەمی ڕوونیان 5 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و ماکرۆ، کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە و پاتری قەبارەی 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات.

بە نرخی دەستپێکی 249 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت. ئەم نرخە بە پێی وڵاتان دەگۆڕێت و دیار نییە لێرە کەی و بە چ نرخێک بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/VOmikbr
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە