ئۆنەر کاتژمێری زیرەکی Honor Haylou Watch بە ڕوونمای AMOLED و نرخی دۆلار نمایش کرد

ئۆنەر کاتژمێری زیرەکی Honor Haylou Watch لە تۆڕی Weibo نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 1.95 ئینجە و لە جۆری AMOELD و ڕێژەی ڕوونما بۆ لاشەی کاتژمێرەکە %75 و ڕوونی 410*502 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 500 نیتە.

 

هەستەوەری لێدانی ترپەی دڵ، پێوانی ئۆکسجین، چاودێریکردنی نووستن و قەلەقی (سترێس) لە خۆ دەگرێت. هەروەها پشتگیری لە 120 وەرزشی جیاواز دەکات. توانای بەرگەگرتنی تاکو 50 مەتر قووڵی ئاوی هەیە. کاتژمێرەکە بەرگەی 12 کاتژمێر لە بەکارهێنانی ئاسایی دەگرێت. نرخی کاتژمێرەکە بریتییە لە 66 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7FLiZQ6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە