بەفەرمی مۆبایلی Honor 90 GT بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 نمایش کرا

ئەمڕۆ ئۆنەر لە چین بۆنەی بەست و چەند بەرهەمێکی نمایش کرد، یەکێکیش لە بەرهەمەکان بریتیی بوو لە مۆبایلی Honor 90 GT. ڕوونمای مۆبایلەکە لە جۆری OLED و قەبارەی 6.6 ئینج و ڕوونی 1.5K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. هەورەها یەکەمین مۆبایلە کە تاکو ڕامی 24 گێگابایتی لێ بەردەست دەبێت. بە چیپسێتی. Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکلە بە هەستەوەری IMX906 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 12 مێگاپیکسڵە و کامێرای سێڵفیش 16 مێگاپیسکڵ. پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,200 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات. نرخی مۆبایلەکە:

رامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت نرخی بریتییە لە 365 دۆلار
رامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت نرخی بریتییە لە 405 دۆلار
رامی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت نرخی بریتییە لە 450 دۆلار
رامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 520 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/QnIib4S
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە