هاوشێوەی GTA 6، هەژماری یارییەکانی دیکەش هەمان دیزاینی ڕۆکستار بەکاردەهێنن بۆ ڕاگەیاندنی نوێکارییەکانیان

کۆمپانیای ڕۆکستار دوێنی ڕایگەیاند کە یەکەم تڕەیلەری یاری GTA 6 لەم هەفتەیەدا لە ڕۆژی سێ شەممە پیشان دەدەن. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا (لە کاتی نوسینی ئەم بابەتە زیاتر نەبووبێت باشە!) پێنج یاری دیکە هەمان دیزاینی بڵاوکراوەکەی ڕۆکستارییان بەکارهێناوە، لەم ڕێگەیەوە یارییەکانی دیکە دەیانەوێت بگەن بە زۆرترین ژمارەی یاریکەران تەنانەت ئەگەر بە دووبارەکردنەوەی دیزاینێکیش بێت.

لە نێو یارییەکاندان هەر یەک لە لە Overwatch، Fall Guys، Halo و Call of Duty Warzone تێدا بوو. تویتەکەی یاری Halo، کە سەبارەت بە وەرزی نوێی یارییەکە بوو تاکو ئێستا گەیشتووتە زیاتر لە 22 ملیۆن بەکارهێنەر، ئەمە لە کاتێکدایە کە تویتەکەی یاری Call of Duty گەیشتۆتە 3 بەکارهێنەر.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RstW6Gb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە