گووگڵ مۆدێلی Gemini لەسەر مۆبایلی Google Pixel 8 Pro و دواتریش سیستەمی ئەندرۆید بەردەست دەخات

ئەگەر مۆبایلی Google Pixel 8 Pro هەیە ئەوا لەمڕۆوە دوو لە تایبەتمەندییەکان بە مۆدێلی نوێی ژیری دەستکردی Gemini کاردەکەن، ئەوانیش پوخت کردنەوەی دەنگە تۆمارکراوەکان و وەڵامدانەوەی خۆکارانە لە ڕێگای تەختەکلیلی Gboard. هەردوو تایبەتمەندییەکە بەشێک دەبن لە نوێکارییەکانی ئەم مانگەی ئامێرەکانی Pixel. هەروەها بە شێوەی دەرهێڵ (Offline) کار دەکەن.
Photo of blue Google Pixel 8 Pro on a colorful play mat surrounded by building blocksگووگڵ زۆر بە لەسەرخۆیی دەستی کردووە بە زیادکردنی تایبەتمەندییەکان، بە شێوەیەک کە وەڵامدانەوەی خۆکارانە لە ڕێگای تەختەکلیلی Gboard تەنها پشتگیری لە زمانی ئینگلیزی و ئەپی وەتسئەپ دەکات. ئەوەشی ڕاگەیاند کە لەسەرەتایی ساڵی داهاتووەوە کار لەسەر ئەوە دەکەن پشتگیری زمان و ئەپەکانی دیکە زیاد بکەن.
لە ئێستادا تەنها چیپسێتی Tensor G3 دەتوانێت کە کار بە مۆدێلە نوێیەکە بکات. بەڵام گووگڵ کار لەسەر ڕێگایەک دەکات بۆ تێهەڵکێش کردنی لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3GlnTva
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە