مۆبایلی Galaxy A15 و Galaxy A25 نمایش کران

لقی وڵاتی ڤێتنامی کۆمپانیای سامسۆنگ پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی نوێ Galaxy A15 و Galaxy A25 لادا. مۆبایلی Galaxy A15 بە دوو بژاردەی نەوەی ئینتەرنێت بەردەست دەبێت کە 4G و 5G ـن، بەڵام Galaxy A25 تەنها 5G ـیە. جۆری 4G گالەکسی A15 چیپسێتی MediaTek Helio G99 و جۆری 5G چیپسێتیMediaTek Dimensity 6100 Plus لەسەر جێگیر کراوە.

هەردوو جۆری Galaxy A15 هەمان سیستەمی کامێرا لە خۆ دەگرن، 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی، 5 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان، 2 مێگاپێکسڵ قووڵی، لەگەڵ سێڵفییەکی 13 مێگاپێکسڵی.

گالەکسی A15 ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 800 نیت لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات و جێگیر کردنی ڕووکاری One UI 6.0 لە نێو پاکەتەوە.

جۆری Galaxy A25 چیپسێتی Exynos 1280 لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1000 نیت لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات و جێگیر کردنی ڕووکاری One UI 6.0 لە نێو پاکەتەوە. هەروەها 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی بە پشتگیری کردن لە OIS و 8 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ قووڵی و سێڵفییەکی 13 مێگاپێکسڵی هەیە.

جۆری 4G لە گالەکسی A15 بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 200 دۆلار و جۆری 5G بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 259 دۆلار، هەروەها نرخی مۆبایلی Galaxy A25 بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 271 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JY27E1i
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە