نرخی ئۆتۆمبێلی Cybertruck لە 60,990 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و تاکو 250 میل بە یەک بارگاوی کردنەوە دەبڕێت

شەوی ڕابردوو کۆمپانیای تێسڵا لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس بۆنەی بەست و لە دوای چوار ساڵ لە نمایش کردنی بارهەڵگری کارەبایی Cybertruck، لە کۆتاییدا گەیشتە دەست یەکەم کڕیاران.

 

هەروەها وردەکاری نوێی دەربارەی نرخ و مەودای بڕینی بارهەڵگرەکەی خستە ڕوو، کە زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەراورد بە ساڵی 2019 کە بۆ یەکەمین جار نمایش کرا. نرخی جۆری یەک بزوێنەر لە 60,990 دۆلار دەست پێ دەکات، لەساڵی 2019 نرخی 39,900 دۆلار بوو، هەروەها بە یەک بارگاوی کردنەوە دەتوانێت مەودای 250 میل (402.3 کیلۆمەتر) ببڕێت و تاکو ساڵی 2025 بەردەست نابێت.
جۆری دووانە بزوێنەر نرخی لە 79,900 دۆلار دەست پێ دەکات و توانای هەیە تاکو 340 میل (547.7 کیلۆمەتر) بەیەک بارگاوی کردنەوە ببڕێت. هەروەها لە 4.1 چرکەدا خێرایی لە 0 دەگاتە 60 میل و زۆرترین خێرایی پێی بگات 112 میلە (180.2 کیلۆمەتر).

جۆری سیانە بزوێنەر نرخی لە 99,990 دەست پێ دەکات و هێزی 845 ئەسپی هەیە و توانای ڕاکێشانی 10,269 پاوەندی هەیە و بەیەک بارگاوی کردنەوە بە نزیکەی 320 میل (515 کیلۆمەتر) دەبڕێت. هەردوو جۆری دووانە بزوێنەر و سیانە بزوێنەر لە ساڵی 2024 بەردەست دەبن.
لە میانەی بۆنەکە، دووبارە تاقیکردنەوە بۆ پتەوی لاشەی ئۆتۆمبێلەکە کرا و ئەم جارەیان سوپاس بۆ خوا بەسەرکەوتووی تاقیکردنەوەکەی تێپەڕاند (ئەگینا چوار ساڵی دیکەش دوا ئەکەوت!).



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xzs2jLF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە