هۆندا زنجیرە ئۆتۆمبێلێکی نوێ لە پێشەنگای CES 2024 نمایش دەکات

هۆندا لە پلانیدایە 30 مۆدێلی ئۆتۆمبێلی کارەبای تاکو ساڵی 2030 نمایش بکات. وەک بەشێک لە پلانەکەی، کۆمپانیای هۆندا بەنیازە زنجیرە ئۆتۆمبێلێکی نوێ لە ڕۆژی 9ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو لە پێشەنگای CES 2024 نمایش بکات.
هۆندا هیچ وردەکارییەکەی دەربارەی زنجیرە نوێیەکە نەخستە ڕوو، بەڵام ڕایگەیاند کە چەند تەکنەلۆژیایەکی نوێی تێدا بەکارهاتووە کە گۆڕانکاری بەرچاو لە خۆ دەگرێت. کۆمپانیاکە بەنیازە تاکو ساڵی 2040 تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە بفرۆشێت کە دۆستی ژینگەن و بە پاتری کارەبای کار دەکەن لە وڵاتانی ئەمریکای باکور.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZBbq15c
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە