شاومی پەردەی لەسەر یەکەمین ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی خۆی لادا

دواجار کۆمپانیای شاومی لە بۆنەیەکی چاوەڕوان کراودا لە وڵاتی چین پەردەی لەسەر یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی لادا. Xiaomi SU7 و Xiaomi SU7 Max. بە مەبەستی ڕکابەری کردنی کۆمپانیای تێسلا و پۆرشە و کۆمپانیاکانی دیکەی بواری بەرهەمێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

جۆری Xiaomi SU7 توانای 299 ئەسپە و زەبری 400Nm ـە، هەروەها مەودای 0 بۆ 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە 5.28 چرکە دەبڕێت. خێرایی کۆتایی دەگاتە 210 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای هەیە مەودای 668 کیلۆمەتر ببڕێت.

جۆری دوو ماتۆڕ (Dual-Motor) لەسەر Xiaomi SU7 Max جێگیر کراوە و توانای 673 ئەسپ و زەبری 838Nm پێبەخشیوە. مەودای 0 بۆ 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە 2.78 چرکە دەبڕێت. هەروەها بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی مەودای 800 کیلۆمەتری هەیە.

درێژی 4,997 ملم و پانی 1,963 ملم و بەرزی 1,455 ملمە، ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلێکی سیدانی قەبارە مامناوەند بۆ گەورەیە، هاوشێوەی پۆرشە تایکان و تێسلا مۆدێل S.

پاتری جۆری ماکس خێراییەکی باشی هەیە بۆ بارگاوی بوونەوە، بە 5 خوولەک بارگاوی کردنەوەی دەتوانیت مەودای 220 کیلۆمەتر و بە 15 خوولەک بارگاوی کردنەوەی دەتوانیت مەودای 510 کیلۆمەتری پێ بڕیت.

ڕوونمای ناوەڕاست و سەرەکی ئۆتۆمبێلەکە قەبارەی 16.0 ئینجە و ڕوونی 3K ـیە و بە چیپسێتی Qualcomm Snapdragon 8295 بەهێز کراوە و پشتگیری لە Apple Car Play دەکات و بە سیستەمی وەگەڕخەری HyperOS کار دەکات.

سیستەمی خۆلێخۆڕ هاوشێوەی زۆرینەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی دیکە لە خۆ دەگرێت بە ناوی Xiaomi Pilot کە بە ڕادار و لیدار و چەندین کامێرا بەهێز کراوە. 23 بڵندگۆی بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Dolby Atmos هەیە.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی ڕایگەیاند ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەی 15 بۆ 20 ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکەیان یەکێک بێت لە 5 گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی. شاومی هیچ کاتێکی بۆ بەردەست بوونی ئۆتۆمبێلەکان و نرخی ئۆتۆمبێلەکانی ئاشکرا نەکرد.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KfuEJth
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە