ساردکەرە نوێیەکەی سامسۆنگ کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە، دەتوانێت ڕەچەتەی خۆراکی پێشنیار بکات

سامسۆنگ کار لەسەر ساردکەر (Refrigerator – ثلاجة) نوێ دەکات کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە بە ناوی 2024 Bespoke 4-Door Flex. کامێرایەکی سەربەخۆ لە نێو ساردکەرەکە بوونی هەیە بۆ ناسینەوەی خواردنەکانی نێوی، وە پەیوەست دەکرێت بە ئەپێکەوە کە ڕەچەت بۆ پێشنیار دەکات بە پێی ئەو شتومەکانەی کە بەردەستن لە ساردکەرەکەتدا.

سامسۆنگ پلانی هەیە ئەم ساردکەرە نوێیە لە کۆنگرەی CES ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی نمایش بکات. ساردکەرەکە پشتگیری لە ئەپی Samsung Food دەکات کە دەتوانێت پەیوەست بکرێت بە ئەپی تەندرووستی سامسۆنگ (Samsung Health) لە مۆبایلەکەتدا و خواردنەکان لە ڕێگەی کامێراکەوە بناسێتەوە و پێشنیاری ڕەچەتەیەکی خۆراکی بکات لەسەر بنچینەی پێداویستییە خۆراکیەکانت، هەروەها تایبەتمەندی Personalize تێدایە بۆ دیاری کردنی ڕەچەتە بە چەند مەرجێک، بۆ نموونە بە بێ گلوتین، بێ شیرەمەنی و زیاتریش..



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8VwDklW
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە