تۆڕی ئێکس بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە کار کەوت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕۆژی پێنج شەممە – 21ی مانگ. تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوو بە تویتەر ناسرابوو) نزیکەی یەک کاتژمێر لە کار کەوت لە ئەپی مۆبایل و هیچ شتێک نوێ پیشان نەدەدرا، هەروەها لە وەشانی وێب تەنها ئەم پەیامە پیشان دەدرا “Welcome to X! This is the best place to see what’s happening in your world. Find some people and topics to follow now.”
Screenshot of largely blank X homepage.سەیر لەوەدا بوو کە دەتوانرا پۆست بکرێت، بەڵام دوای Refersh کردنەوە پۆستەکان دیار نەدەمان. دوای نزیکەی یەک کاتژمێر لە کارکەوتنی و بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە، هەموو کێشەکان چارەسەر کران و ئێستا تۆڕەکە بە بێ کێشە کار دەکات، بەڵام تاکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/w3z20Rf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە