یوتیوب ڕیکلامەکانی وەشانی تەلەڤیزیۆن کەم دەکاتەوە، بەڵام درێژتر دەبن (شەلی ناکات بەس قاچی ئەشکێنێت!)

یوتیوب بۆ باشتر کردنی ئەزموونی سەیرکردنی ڤیدیۆ لەسەر تەلەڤیزیۆنەکان ڕیکلامەکان کەم دەکاتەوە بەڵام بەراورد بە پێشووتر درێژتر دەبن (شەلی ناکات بەس قاچی ئەشکێنێت!). لە ڕاگەیاندراوێکدا گووگڵ ڕایگەیاند کە “بۆ ئەوەی بینەران زۆر دانەبڕێن لە کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکان ڕیکلامەکان کەمتر دەکەنەوە بەڵام ڕیکلامەکان بەروارد بە پێشووتر درێژتر دەبن”. لە ڕابردوو لە دوای 5 بۆ 10 چرکە دەتوانی ڕیکلامەکان لابەریت، بەڵام لەمەودوا ئەو ماوەیە دەبێتە نیو خولەک بۆ خولەکێک.
هەروەها یوتیوب ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوەیان ڕا و بۆچوونی بەکارهێنەرانەوە وەرگرتووە جێ بەجێی دەکەن. هەروەکو مۆبایل، لە ئێستاوە ڕیکلامەکان لە نێوان ڤیدیۆکانی Shortsـیش دەردەکەون لە وەشانی تەلەڤیزیۆنی ئەپەکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uW8c56h
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە