لەوانەیە ئەپڵ تاکو مانگی دووی ساڵی داهاتوو هێدسێتی Apple Vision Pro بەردەست بخات

کاتێک ئەپڵ هێدسێتی Apple Vision Pro نمایش کرد، کاتێکی دیاری کراوی بۆ بەردەست بوونی بەرهەمەکە دیاری نەکرد، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕایگەیاند لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت. لە دواین ڕاپرۆتەکانی، مارک گێرمان لە ئاماژە بەوە دەکات کە مەبەستی ئەپڵ لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو مانگی دووە. هەروەها باسی ئەوە دەکات کە لە چەند هەفتەی ڕابردوو ڕێژەی بەرهەم هێنانی هێدسێتەکەی زیاد بووە، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کاتی زۆرمان نەماوە بۆ کاتی بەردەست بوونی.
جگە لە زیادکردنی بەرهەم هێنانی، ئەپڵ بە پەرەپێدەرەکانیشی ڕاگەیاندووە کە ئەپەکانیان بە نوێترین ئەو ئامرازانە تاقی بکەنەوە لەسەر هێدسێتەکە و بۆ کۆمپانیا بینێرنەوە بۆ وەگرتنەوەی فیدباک. هێدسێتی Apple Vision Pro لە کۆنگرەی ساڵانەی ئەپڵ نمایش کرا و نرخی 3,499 دۆلارە.

کرتە بکە و تەواوی زانیارییەکان لەسەر هێدسێتەکە بخوێننەوە. 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/a5HNfvJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە