ڕووسیا تا ساڵی 2025 هاوکاری ناسا دەکات لە گەشتە ئاسمانییەکانی ISS

سەڕەرای بوونی کێشە لە نێوانیان، بەڵام تاکو ئێستا ئەمریکا و ڕووسیا پێکەوە کار دەکەن لە گەیاندنی تیمەکانیان بە وێستگەی بۆشایی ئاسمان ناسراو بە ISS. ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی فیدراڵی ڕووسیا، ڕۆسکۆسمۆس، ڕایگەیاندووە: “هەردوو وڵات بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی گەشتەکان لە شێوەی Cross Flight تاکو ساڵی 2025 بە هاوبەش.”

گەشتی Cross Flight بریتییە لە دانانی تیمەکانی چەند وڵاتێک بۆ سەر هەمان کەشتی ئاسمانی. کەشتیی ISS کە لە ساڵی 1988 هەڵدراوەتە بۆشایی ئاسمانەوە، هێمای هاوکاری ئەمریکا و ڕووسیایە لە دوای جەنگی سارد و کۆتایی هاتنی ڕکابەری بۆشایی ئاسمان.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە ناسا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند کە ڕووسیا تا ساڵی ٢٠٢٨ لەناو کەشتیی ئاسمانی ئەمریکادا دەمێنێتەوە، یوری بۆریسۆڤ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ڕۆسکۆسمۆس، پێشتر ڕایگەیاندبوو: “ڕووسیا دوای ساڵی ٢٠٢٤ لە کەشتیی ئاسمانی ئەمریکا دەکشێتەوە بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر دروستکردنی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تایبەت بە خۆی هەبێت.” ناسا لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ جێهێشتنی ڕووسیا لەسەر کەشتییەکە، هەروەها دەزگای ناسا پابەندە بەوەی کە تاکو ساڵی 2030 پارێزگاری لە کەشییەکە بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YKL9eoH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە