کۆمپانیای ئەدۆبی دەستبەرداری کڕینەوەی فیگما دەبێت بە بڕی 20 ملیار دۆلار

دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ئەدۆبی ڕایگەیاند کە نەرمەواڵەی فیگما دەکڕێتەوە. بەڵام لە دوای فشارەکانی ڕێکخەرانی یەکێتی ئەوروپا و شانشینی یەکگرتوو، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەدۆبی و فیگما ڕایانگەیاند کە گرێبەستی یەکگرتنیان کە بەهای 20 ملیار دۆلار بوو هەڵدەوەشێننەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ئەدۆبی پێویستە بڕی 1 ملیار دۆلار بداتە فیگما وەک قەرەبوو کردنەوە.
سەرۆک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەدۆبی، ڕایگەیاند، “فیگما و ئەدۆبی بە تەواوی ناکۆکن لەسەر ڕازی نەبوونی ڕێکخەران لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستەکە، بەڵام ئێمە پێمان وایە مانەوەمان بە سەربەخۆیی لە بەرژەوەندی ئێمەدایە”.
ڕێکخەران ئاماژەیان بەوەدا کە ئەگەر گرێبەستەکە ئەنجام بدرایە ئەوا ئەدۆبی قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکرد. هەروەها ئەدۆبی ئەو چارەسەرانەی ڕێکخەرانی شانشینی یەکگرتوویان ڕەت کردبووەوە کە پێشنیاری ئەوەیان بۆ کرابوو کە وەبەرهێنان لە نەرمەواڵەکە بکەن، بەڵام بەمەرجێک کە کار نەکاتە سەر ڕکابەری لە بازاڕدا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/IA5aeO6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە