هاککەران 1.3 ملیۆن فایلی ستودیۆی Insomniac Games دزە پێکرد دوای ئەوەی داوای 2 ملیۆن دۆلارییان کرد

دوای ئەوەی لە ڕۆژی 12ـی مانگی نۆی ئەمساڵ گروپی Ransomed.vc ڕایانگەیاند کە دەستییان گەیشتووە بە 1.67 تێرابایت فایل لە ستودیۆی Insomniac Games و داوای 2 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای سۆنی کرا لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەیان. ئێستا، ئەو کاتەی کە بۆ سۆنی دیاری کرابوو بەسەر چوو و گروپەکەش هەستان بە بڵاوکردنەوەی فایلەکان.

 

فایلەکان دۆکیۆمێنتی بەشی HR ستودیۆکە و چەند سکرین شۆتێکی چاتی کارمەندەکانی لە ئەپی Slack لە خۆ دەگرێت. هەروەها سەرنجی سەرەکی لەسەر چەند گرتە ڤیدیۆیەکی یاری Wolverine کە Level design و دیزاینی کارەکتەرەکان و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆی کە یارییەکە پیشان دەدات. هەروەها ڕێکەوتنێک لەلایەن Marvel و سۆنییەوە واژووی لەسەر کراوە، کە سێ یاری X-Men کە یەکەمیان یاری Wolverine ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و دوو یارییەکەی دیکەش هێشتا ناویان لێ نەنراوە. بوودجەی هەر یەکێک لە یارییەکان 120 ملیۆن دۆلارە و یاری Wolverine دەبێت تاوەکو ساڵی 2025 بڵاو بکرێتەوە، هەروەها دوو یارییەکەی دیکەش لە ساڵی 2029 و 2033 بڵاو بکرێنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KsJobuv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە