لاپتۆپی Xiaomi Book 14 نمایش کرا

 

شاومی لاپتۆپی Xiaomi 14 Book بە پرۆسێسەری نەوەی دوانزەیەم بۆ بازاڕەکانی نمایش کرد. لاپتۆپەکە ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینجە و ڕوونی 2.8Kـە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە، هەروەها ڕووناکی دەگاتە 300 نیت.

بە دوو بژارەدەی جیاوازی پرۆسێسەر و ڕام و بیرگەی بەردەست دەبێت، یەکێکیان بریتییە لە پرۆسێسەری Core i5-12500H و بە گرافیکی Intel Iris Xe و ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری PCIe 4.0 SSD. بژاردەکەی دیکە پرۆسێسەری Core i3-1220P لەسەر جێگیر دەکرێت و گرافیکی Intel UHD و ڕامی 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری PCIe 4.0 SSD دەبێت.

شاومی دەڵێت پاتری لاپتۆپەکە بەرگەی 12 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت. هەروەها دەرچەی HDMI 2.1 و USB-C 3.2 و پشتگیری لە Bluetooth 5.2 و Wi-Fi 6 دەکات. شاومی کات بەردەست بوون و نرخی لاپتۆپەکەی لە داهاتوودا ئاشکرا دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/in6WohU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە