زنجیرە مۆبایلی Vivo X100 نمایش کرا

ئەمڕۆ ڤیڤۆ لە چین کۆنگرەی بەست و زنجیرە مۆبایلێکی نوێی بە ناوی Vivo X100 نمایش کرد، کە هەردوو مۆبایلی Vivo X100 و Vivo X100 Pro لە خۆ دەگرێت. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمای 6.78 ئینجین و چەماوەن لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت. چیپسێتی MediaTek Dimensity 9300 ـیان لەسەر جێگیر کراوە. هەردووکیان خاوەن بڕوانامەی IP68 ـن بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x ـە. پاتری جۆری ئاسایی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر، هەروەها جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 5,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێر هەیە بە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل.

کامێرای سەرەکی و گۆشە فراوانی هەردووکیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، وە هەردووکیان کامێرای دووربینییان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بەڵام جۆری پرۆ OIS هەیە و جۆری ئاسایی نییەتی. کامێرای سێڵفی هەردووکیان ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە. نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 550 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 590 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 630 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 685 دۆلار و ئەگەر جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5T بێت نرخی 700 دۆلارە.

 

نرخی دەستپێکی جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 685 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 725 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 750 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 820 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/PhuCk25
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە