Varistor & Fuse ڤاریستۆر و فیوز دوو سەربازی خۆبەخش

Published from Blogger Prime Android App

Varistor & Fuse
ڤاریستۆر و فیوز دوو سەربازی خۆبەخش 
ڤایرستۆر و فیوز ئەو دوو پارچە گرنگەن کە لەنێو پارچە ئەلکترۆنیەکان خۆیان بەخت ئەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم ئامێرەکە نەسوتێ ، چۆن ؟ 
ئەم ڕاپۆرتە بخوێنەوە .

سەرەتا لە ئاسانەکەوە دەست پێدەکەین ئەویش فیوزە Fuse
پێک هاتووە لە پارچە تەلێکی باریک لەنێو پارێزەرێکی شوشە بۆ ئەوەی لەکاتی سووتان پرشکی سوتانی زیان بەچواردەوری خۆی نەگەیەنێ وە لەسەرەتای هەموو ئامێرێک دادەنرێت و بەپێ ی ئەمپێڕی ئامێرەکە فیوزەکە دادەنرێت ، لەکاتی بەرزبوونی ووزە ، یان لۆدی زۆر زیاتر لە توانای دیاریکراوە ئەوا ئۆپن دەبێت ، واتە دەسوتێت ، ئەمەش لەپێناو پاراستی ئامێرەکەت ، کەواتە مەرگی فیوز پێش مەرگی ڤاریستۆرە ، بەڵام ئەوەمان بیر نەچێت ڤاریستۆر گیانی فیوز لەناو دەبات کەواتە فیوز ئەسوتێت بەهۆی سوتانی ڤاریستۆر .
ڤاریستۆر چیە varistor 
بریتیە لەپارچەیەکی ئەلکترۆنی نیمچە گەیەنەر کە پێک هاتەی ناوەکی بریتیە لە سلیکۆن بەڕێژەی دیاریکراوە Metal Oxid Varistor 
وە لەسەر نەخشە بە کورتکراوەی MOV  ئاماژەی پێکراوە ، وە بە بەرگری هەستیاری ووزە ناسراوە ، سەرەتای دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٧
کاری ڤاریستۆرە چیە ؟
کاتێک ووزەی زیاد لەپێویست دەچێتە سەر ئامێرێک ئەوا ڕاستەوخۆ بەرگری ئەم ڤاریستۆرە نزم دەبێتەوە بۆ سفر ئۆم و دەبێت هۆی سووتانی فیوز ، بۆ ئەوەی ووزەی زیاد لەپێویست ووزە نەچێتە سەر ئامێرەکەت ، کەواتە ڤاریستۆر خۆی بەخت دەکات لەپێناو پاراستنی ئامێرەکە و فیوزیش ئەسوتێنێ بۆ ئەوەی قەتعی ووزە بکات . 
چۆن ئەبەسترێت وە لەکوێدا هەیە ؟
ڤاریستۆر دەکەوێتە دوای فویز لەسەرچاوی ووزەی هەموو ئامێرێک ڕەنگی شین یان زەرد یان ڕەشە ، وە بەهێمای MOV دیاری کراوە شێوەی لەسەر نەخشە وەک  دوو دایۆد پێچەوانەی  بەتەنیشت یەکەوە دەبینرێت لە ئامێرە کۆنەکاندا ، بەڵام لەئامێرە نوێکاندا هاوشوەی بەرگرێکی گۆڕاو دیاری کراوە کە کلکێکی خوار بوەتەوە ، وێنەکان هاوپێچە .
ڤاریستۆر چۆن دەبەسترێ ؟
بەشێوەی هاوڕێک دەبەسترێ ، واتە ڕاستەوخۆ پنێکی بۆ سالب و پنەکەی تری بۆ موجەب ، وە هەموو ڤاریستۆرێک ووزە و توانای لەسەر دیاری کراوە .
چی بکەین کاتێک ئامێرەکەمان لەئیش کەوت؟
کاتێک ئامێرێکەت لەکار کەوتووە وە زانیت فیوز سووتاوە پێویستە چی بکەیت ؟
یەکسەر دەست مەکە بەگۆڕینی فیوز و دووبارە کارەبا بخەیتەوە سەر ئامێرەکەت چونکە ئەگەری هەیە دووبارە فیوزەکەت بسوتێت یان ئەمجارەیان شتی تر بسوتێ ، باشترە کەزانیت فیوز سوتاوە ئەوا خێرا پشکنین بۆ ڤاریستۆر بکەیت بە ئاڤۆمیتر لەسەر ئۆمیتەر ، نابێ هیچ بخوێنێ ، وەئەگەر بینیت بەرگری دابەزیوە بو سفر ئۆم  ، واتە وەک شۆڕت دەرکەوت ، ئەوا ڕاستەوخۆ بیگۆڕە ، کەواتە هیچ پارچەیەکی دوای خۆی نەسووتاوە ، ڤاریستۆرەکە خۆی کردوە بەقوربانی ئامێرەکەت ، بەڵام باشترە پشکنین بۆ دایۆدەکانی پشتی ڤاریستۆرەکە بکرێت لەگەڵ ئەگەر پاوەر ترانزستۆر و مۆسفێت هەبوو ئەوا پشکنین بۆ ئەوانیش بکەی ، پاشان فیوز بگۆڕە و. کارەبای بخەرەسەر .

بەهیوام سوودی هەبێت بۆ گشت لایەک .

(سەنگەر ماوەتی)

ئەم لینکەش سەیربکەن، چۆنیەتی پشکنین و کارکردن و بێکردنەوەی نوسینی سەر ڤارێستۆر.........
https://youtu.be/4HagnuxvzOc


x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە