ناساندنی ئەپڵیکەیشنی Tynus

گەنجێکی بە توانای کورد بە ناوی خۆشبین، کە گەشەپێدەری وێب و مۆبایلە، هەستاوە بە دروستکرنی ئەپێک بۆ ئامێرەکانی دیسکتۆپ کە فێری نوسینی کیبۆردی کوردی ـت دەکات بە بێ سەیرکردن (Touch Typing).

پەیامی کاک خۆشبین لەسەر پڕۆژەکە:

من ناوم خۆشبینە گەشەپێدەری وێب و مۆبایلم، ئەپڵیکەیشنێکم دروستکردووە کە بە هیوام کەمێک خزمەت بە زمانی کوردی، ئەپڵیکەیشنەکە کۆمەڵێک وانەیە کە وەک یارییەک وایە فێری نوسینت دەکات لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکەت بە هەر ١٠ پەنجەکەت بەبێ ئەوەی سەیری کیبۆرد بکەیت. ئەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە چەندین ساڵە بۆ زمانەکانی تر بەردەستن بەڵام بەداخەوە بۆ زمانی کوردی بەردەست نەبوو. ئێستا وەک هەوڵێکی کەسی هەوڵمداوە ئەو بۆشاییە پربکەمەوەو کەمێک خزمەتی زمانەکەم بکەم.

 

گرتە لێرە بکە بۆ گەیشتن بە وێبسایتی ئەپەکە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JXqoUu3
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە