بەفەرمی مۆبایلی Tecno Spark 20C نمایش کرا

تێکنۆ بە بێدەنگی مۆبایلی Tecno Spark 20C نمایش کرد، لە چەشنی مۆبایلە نرخ گونجاوەکانە و خاوەندارێتی لە کامێرایەکی 50 مێگاپیکسڵی و پاترییەکی گەورە دەکات.
ڕوونماکەی لە جۆری LCDـیە بە قەبارەی 6.6 ئینج و ڕوونی 720p و تێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. تێکنۆ ئاشکرای نەکرد کە چیپسێتی بەکارهاتووی مۆبایلەکە چییە، بەڵام ڕایگەیاند کە ناوکی سەرەکی چیپسێتەکە لە جۆری Cortex-A53 بە خێرایی 2.2 گێگاهێرتز.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و هەستەوەرێکی ژیری دەستکردیش لە خۆ دەگرێت کە وێنە چرکێندراوەکان باشتر دەکات. هەروەها 8 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای سێڵفی.
پارتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات. هیچ زانیارییەک دەربارەی نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆبایلەکە تاکو ئێستا نادیارە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/4zsZy5P
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە