پاش ئەوەی لە تابلێت و مۆبایل بەردەست بوو، سامسۆنگ وێبگەڕی Samsung Internet Browserی بۆ کۆمپیوتەری ویندۆزیش بەردەست کرد. ئەپەکە لە Microsoft Store بەردەستە و دەتوانیت لەوێوە داونڵۆدی بکەیت. بنچینەکراوە لەسەر Chromium و پێویستت بە ویندۆز 10 و نوێتر دەبێت بۆ کار پێ کردنی. بەڵام لە ئێستادا پشتگیری لە Password Syncing ناکات واتا ناتوانیت تێپەڕەوشەکانت لە وێبگەڕێکی دیکەوە بهێنیتە نێو ئەم وێبگەڕە.
![](https://kitn.net/wp-content/uploads/2023/11/IMG_20231128_205512_641.png)
پشتگیری لە زیاد کراوەکانی Chrome Web Store دەکات و پشتگیری لە دۆخی ڕووناک و تاریکیش دەکات. قەبارەی 130 مێگابایتە و دیزاینی هاوشێوەی وێبگەڕەکەیە لەسەر مۆبایل و تابلێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/vEHl8Ts
via IFTTT