سۆنی وەشانی Remasteredـی یاری The Last Of Us Part II بۆ پلەیستەیشن 5 ڕاگەیاند

ستودیۆی Naughty Dog لە نیوە شەوی ڕۆژی شەممە بەفەرمی یاری The Last Of Us Part II Remastered بۆ کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 ڕاگەیاند. هەروەکو دزەی پێکرا بوو، لە ڕۆژی 19ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت.

گەورەترین گۆڕانکاری بریتییە لە زیادکردنی دۆخی Rogukike survival mode. هەروەها لە ڕووی تەکنیکییەوە ئێستا دەتوانیت بە ڕوونی 4K ڕاستەقینە بە دۆخی fidelity یارییەکە کار پێ بکەیت لەسەر کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5. هەروەها ڕوونی 2K کە Upscale کراو بۆ 4K بە ڕێکخستنی Performance. پشتگیری هەر یەک لە VRR و کورتە هەززەکانی دەسکی DualSenseـی پلەیستەیشن 5 دەکات.
بێگومان نرخیشی بریتییە لە 70 دۆلار ئەگەر یارییەکەت نییە، بۆ ئەو کەسانەشی کە یارییەکەیان هەیە دەتوانن بە 10 دۆلار ئەم وەشانە دەست بخەن.

*زنجیرە یارییەکە تاکو ئێستا تەنها دوو بەشە، بەڵام سێ جار Remastered و Remake کراوەتەوە!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5GNtrap
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە