فەیسبووک ڕێگە بە دروستکەرانی ناوەڕۆک دەدات چەند وەشانێکی جیاوازی Reels تاقی بکەنەوە

کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک) تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ Reels تاقی دەکاتەوە کە ڕێگە بە دروستکەرانی ناوەڕۆک دەدات چەند Thumbnail و Captionـێکی جیاواز بۆ Reels دابنێن لە کاتی بڵاو کردنەوەی.

کاتێک ڕێڵێک بڵاو دەکەیتەوە لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت چوار Caption و Thumbnailـی جیاواز دیاری بکەیت. هەر یەکێکیان بۆ ماوەی 30 خولەک لای خەڵکی دەردەکەوێت و لە کۆتاییدا کامیان زۆرترین ژمارەی بینەری هەبوو ئەوا لەسەر هەژمارەکەت دەردەکەوێت.

هەروەها مێتا کار لەسەر تایبەتمەندییەکی دیکە دەکات کە لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوە Thumbnail و Caption بۆ Reels دروست بکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/JGFPWO5
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە