لاپتۆپی Redmi Book (2024) نمایش کرا

ئەمڕۆ ڕێدمی بۆنەیەکی ڕێکخست لە چین و چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد و لە نێویاندا لاپتۆپی Redmi Book (2024). بە دوو قەبارەی 14 و 16 ئینج. قەبارەی 14 ئینج ڕوونی 2.5K ـیە ڕووناکی تاوەکو 400 نیتە، قەبارەی 16 ئینج ڕوونی 2.8K ـیە و ڕووناکی تاوەکو 300 نیتە، هەردووکیان تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونماکەیان 120 هێرتزە، بە پرۆسێسەری Core i5- 13500H بەردەست دەبن و گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe ـیان هەیە. دوو پانکەی ساردکەرەوەیان هەیە و لاشەیان ئەلەمنیۆمە. جۆر ی16 ئینج پاترییەکی 72Whی هەیە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات.

نرخی جۆری 14 ئینج بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە 590 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 635 دۆلار، هەروەها نرخی جۆری 16 ئینج بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە 620 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 660 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sUDbvt0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە