زنجیرە مۆبایلی Red Magic 9 Pro نمایش کرا

کۆمپانیای ZTE لە چین زنجیرە مۆبایلی Red Magic 9 Pro نمایش کرد، لە دوو مۆبایل پێکدێت، جۆری پرۆ و جۆری پرۆ پڵەس.
زنجیرە مۆبایلەکە چیسێتی Snapdragon 8 Gen3 لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونماکەیان 6.8 ئینجە و لە جۆری AMOLED و ڕوونی 1160*2480 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکیان دەگاتە 1600 نیت. کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپیکسڵە و لە ژێر ڕوونما جێگیر کراوە.


جۆری پرۆ بە ڕامی 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5X و بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت لە جۆری UFS 4.0 بەردەست دەبێت. لە کاتێکدا جۆری پرۆ پڵەس بە ڕامی 16 گێگابایت و 24 گێگابایت و بیرگەی تاکو 1 تێرابایت بەردەست دەبێت.
هەردوو مۆبایلەکە سیستەمی ساردکەرەوەی ICE 13 لە خۆ دەگرن کە ڕووبەری 10,182mm2. دەوترێت کە سیستەمی ساردکەرەوەکەی تاکو 18 پلەی گەرمی مۆبایلەکان سارد دەکاتەوە. هەروەها پانکەی ناو مۆبایلەکان بە خێرای 22,000RPM لە خولەکێکدا دەسورێنەوە.
چوارچێوەی مۆبایلەکان لە ئەلەمنیۆم پێکهاتوون و بەشی پشتەوەیان لە شووشە پێکدێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری GN5 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکەن، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکەن.

تاکە جیاوازی کە زۆر ڕوون بێت لە نێوان مۆبایلەکان بریتییە لە پاترییەکانیان، جۆری پرۆ پاترییەکەی قەبارەی 6,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات، هەرچی جۆری پرۆ پڵەسە، قەبارەی پاترییەکەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاری کەرەوەی 165 وات.
نرخی جۆری پرۆ بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 620 دۆلار و بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 761 دۆلار.
نرخی جۆری پرۆ پڵەس بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 775 دۆلار و بۆ ڕامی 24 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 987



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Pv0q5Es
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە