بەفەرمی مۆبایلی OPPO A2 نمایش کرا


ئۆپۆ مۆبایلی OPPO A2 وەک دواین مۆبایلی لە زنجیرەی A لە وڵاتی چین نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونماکەی قەبارەی 6.72 ئینج و لە جۆری LCD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە. کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکی دواوەی 50 مێگاپیکسڵە، لەگەڵ کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ.

چیپسێتی Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە. کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 13 بنچینە لەسەر ColorOS 13.1 دەکات. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت. خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP54 دەکات بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 232 دۆلار، هەروەها نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 246 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dBGNjMO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە