لە نوێترین وەشانی ویندۆز ڕێگە نادرێت ئەپی OneDrive دابخەیت ئەگەر هۆکارەکەی ڕوون نەکەیتەوە

مایکرۆسۆفت لە نوێترین وەشانی ویندۆزدا داخستنی ئەپی OneDriveی مەرجدار کردووە. ئێستا ئەگەر بتەوێت ئەپی OneDrive لە نوێترین وەشانی ویندۆز 11 دابخەیت دەبێت ڕوونی بکەیتەوە بۆچی. کاتێک کە دەتەوێت دابخەیت چەند بژاردەیەک بەردەست دەبێت کە بریتین لە:

  • نامەوێت ئەپی OneDrive بەردەوام کار بکات
  • نازانم OneDrive چییە
  • من OneDrive بەکار ناهێنم
  • من هەوڵ دەدەم کێشەیەک لە OneDrive چارەسەر بکەم
  • من هەوڵ دەدەم کۆمپیوتەرەکەم خێراتر بکەم
  • ئاگانامەی زۆرم بۆ دێت لە ئەپەکەوە
  • هۆکارێکی دیکە

دەبێت یەکێکیان هەڵیبژێریت بۆ ئەوەی بتوانیت ئەپەکە دابخەیتەوە. لەوانەیە ئامانج لەم هەنگاوە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە باشتر کردنی ئەپەکە بێت، بەڵام بەڕای من هەنگاوێکی زۆر بێزارکەرە بۆ بەکارهێنەران.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OHgwlBI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە