وادەی بۆنەی داهاتووی Nvidia ئاشکرا کرا

ئێن ڤیدیا وادەی بۆنەی داهاتووی ئاشکرا کرد و بۆنەکە لە ڕۆژی 8ی مانگی 1ی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت. پێشبینی دەکرێت لە بۆنەکەدا ئێن ڤیدیا جۆری Super لە گرافیک کاردەکانی RTX 4070 و RTX 4080 نمایش بکات. بۆنەکە بەشێک دەبێت لە کۆنگرەی CES و لە کاتژمێر 7ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.

پێشووتر چەند هەواڵێکی دزەپێکراو لەسەر ئەم گرافیک کاردانە بوونی هەبووە، پێشبینی دەکرێت RTX 4080 Super میمۆری 20 گێگابایت لە جیاتی 16 گێگابایتی RTX 4080 لە خۆ بگرێت. ئەگەر ئێن ڤیدیا جۆری Super نمایش بکات لە گرافیک کاردەکانی، ئەمە یەکەمین جار دەبێت لە دوای ساڵی 2019 ـەوە ئەم جۆرە نمایش بکات چوونکە کۆتا جار بۆ زنجیرەی RTX 20 نمایشی کرد.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/S0F19Wc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە