کۆمپانیای Nothing ئەپی iMessage بۆ ئەندرۆید بەردەست دەکات (بە جۆرێک لە جۆرەکان!)

ئەپی iMessage خەونێکە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید، بەڵام کۆمپانیای Nothing هەوڵ دەدات ئەو خەونە بکات بە ڕاستی لەگەڵ مۆبایلی Nothing Phone 2 و ئەپی Nothing Chats. زۆر بە سادەیی، ئەپەکە پشتگیری لە چات کردن لەگەڵ ئەپی iMessage کۆمپانیای ئەپڵ دەکات و بەمزووانە بۆ مۆبایلی Nothing Phone 2 بەردەست دەبێت.

کۆمپانیای Nothing دەربارەی ئەپەکە دەڵێت:

ئەپەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ Sunbird پەرەپێداوە، کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپەکەوە نامەی Blue Bubbles بنێرێت. ئێستا ئەپەکە لە قۆناغی تاقیکارییە و لە داهاتوودا تایبەتمەندی زیاتر بۆ بەردەست دەکرێت و باشتر دەکرێت.

بۆ بەکارهێنانی ئەپەکە پێویستت بە هەژماری AppleID دەبێت. ئەپەکە پشتگیری لە چاتی تاکە کەسی، گروپەکان، هاوبەشی پێکردنی وێنە و ڤیدیۆ بە ڕوونی تەواو و نامەی دەنگی دەکات لەگەڵ ئەپی iMessage. ئەپەکە لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە لە ئەوروپا و شانشینی یەکگرتوو و ئەمریکا بۆ مۆبایلی Nothing Phone 2 بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9A7BDcs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە