مایکرۆسۆفت بە فەرمی ئەپی Loopی وەک ڕکابەری ئەپی Notion ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت بە فەرمی ئەپێکی نوێی بە ناوی Loop ڕاگەیاند کە ئەپێکی تایبەت بە ڕێکخستنی کات و پرۆژەکان لە نێو یەک ئەپدا. ئەم ئەپە بۆ ڕکابەری ئەپی بەناوبانگی Notion هاتۆتە بوون و ڕووکاری زۆر نزیک لەو ئەپەی هەیە و ئامراز و بەکارهێنانیشی نزیکە لێوەی.

بەڵام لەبەر ئەوەی ئەپەکە لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە درووست کراوە، هەندێک خاڵی ئەرێنی دیکەی هەیە، وەک هاوبەشی پێکردنی بۆ ئەپەکانی دیکەی مایکرۆسۆفت وەک Teams و Outlook.

 

هەروەها چاتبۆتی Copilot کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە لە نێو ئەپەکە بەردەست دەبێت کە ئەمەش خاڵێکی دیکەی زۆر گرنگە. لە ئێستادا ئەپەکە لەسەر وێب و مۆبایل بۆ کڕیارە بازرگانییەکان بەردەستە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/6n8zWdI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە