لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئۆپۆدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوە چوو، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند پشتیگریان بۆ هەندێک لە مۆبایلەکانیان بۆ کار کردن لەگەڵ ئەپی Link to Windows لەسەر ویندۆز زیاد کردووە. پێشووتر تەنها مۆبایلەکانی سامسۆنگ و Surface Duoی مایکرۆسۆفت و هەندێک لە مۆبایلەکانی ئۆنەر پشتگیریان لەم ئەپە دەکرد، بەڵام ئێستا هەندێک لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای OnePlus, Oppo, Realme ـش پشتگیری لەم ئەپە دەکەن. ئەپەکە بەکار دێت بۆ گرێدانی مۆبایل بە کۆمپیوتەری ویندۆز کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بینین و وەڵامدانەوەی نامەکان، تەماشا کردنی ئاگانامەکان و زیاتریش ئەنجام بدەیت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/y0KaOLY
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..