مۆنیتەری LG Smart بە سیستەمی وەگەڕخەری WebOS 23 نمایش کرا

کۆمپانیای LG نوێترین مۆنیتەری زیرەکی نمایش کرد. بە دوو قەبارەی جیاوازەوە بەردەست دەبن، کە 27 ئینج و 32 ئینجن. ڕوونی هەردوو مۆنیتەرەکە FHD دەبن و لە جۆری IPS LCDـن و پشتگیری لە HDR10 دەکەن. مۆنیتەرەکان گونجاون بۆ ئەنجامدانی ڤیدیۆ کۆنفڕانس، بەکارهێنانی ئەپەکانی Office و گەڕان بە ناو ئیتەرنێتدا.
مۆنیتەرەکان کار بە سیستەمی تایبەتی کۆمپانیای LG دەکەن کە ئەویش WebOS 23. بە هۆی سیستەمەکەوە دەتوانیت بە ئاسانی دەستت بگات بە ئەپەکانی ستریم کردن. هەروەها ناوەڕۆکی ئامێرەکانی دیکەت بە ئاسانی هاوبەشی پێ بکەیت. نرخی قەبارەی 27 ئینجی بریتییە لە 199 دۆلار و نرخی قەبارەی 32 ئینجی بریتییە لە 229 دۆلار، لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبن بۆ کڕین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/y2LdWAo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە