زنجیرە مۆبایلی IQOO 12 بە دیزاینێکی نوێ و چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرا

ئەمڕۆ براندی IQOO سەر بە کۆمپانیای Vivo لە چین کۆنگرەی بەست و زنجیرە مۆبایلی IQOO 12 نمایش کرد. زنجیرەکە دوو مۆبایل لە خۆ دەگرێت کە جۆری ئاسایی و جۆری پرۆن، دیزاین و تایبەتمەندییان باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان.

هەردووکیان ڕوونمای جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و پشتگیری لە HDR10 لە خۆ دەگرن. جۆری ئاسایی قەبارەی 6.74 ئینجە و تەختە بە ڕوونی 1.5K و جۆری پرۆ قەبارەی 6.7 ئینجە و چەماوەیە بە ڕوونی 2K.

جۆری ئاسایی بڕوانامەی IP64 و جۆری پرۆ بڕوانامەی IP68ـی هەیە. هەردووکیان 3 کامێرا لە دواوەیدا هەیە، 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی بە پشتگیری کردن لە OIS، لەگەڵ 50 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 64 مێگاپێکسڵ بۆ دووربینی کە پشتگیری لە 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ دەکات. هەروەها هەردووکیان کامێرای سێڵفییان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامەکەیان لە جۆری LPDDR5x و بیرگەکەیان لە جۆری UFS 4.0 ـە. پاتری جۆری ئاسایی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات و جۆری پرۆ 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل.

نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 550 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 590 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 645 دۆلار.

هەروەها جۆری پرۆ نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 685 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 755 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 825 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qxJfeKu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە