لاپتۆپی Huawei MateBook D16 (2024) بە پرۆسێسەری نەوەی سیانزەیەم نمایش کرا

لەگەڵ نمایش کردنی تابلێتی Huawei MatePad Pro 11، لاپتۆپی Huawei MateBook D16 بە پرۆسێسەری نەوەی سیانزەیەم نوێ کردەوە.
ڕوونماکەیەکی 16 ئینجی لەجۆری IPS لە خۆ دەگرێت، ڕوونی ڕوونماکەی 1200*1920 پیکسڵە. کێشی لاپتۆپەکە تەنها 1.68 کیلۆ گرامە و هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر دوگمەی هێز (Power) جێگیر کراوە.
بە بژاردەی چیپسێتی i5 و i7 و i9 نەوەی سیانزەیەمی کۆمپانیای ئینتێڵ بەردەست دەبێت، بژاردەی i5 گرافیکی ناوەکی Intel UHD لە خۆ دەگرێت، لە کاتێکدا بژاردەی i7 و i9 گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe لە خۆ دەگرن.
پاتری لاپتۆپەکە قەبارەی 70Wh و وێبکامی توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p هەیە و دووانە بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت.

نرخی لاپتۆپەکە بۆ بژاردەی i5 و ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 704 دۆلار و بۆ بژاردەی i7 و i9 بۆ هەمان بیرگە و ڕام بریتییە 845 دۆلار و 915 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/O5bisNS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە