مۆبایلی +Honor X50i بە ڕوونمای 90 هێرتز و کامێرای 108 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

ئۆنەر لە چین مۆبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندی بە ناوی Honor X50i Plus ڕاگەیاند. مۆبایلەکە لە ڕووی پێشەوەیدا دیزاینی هاوشێوەی ئایفۆن 14 پرۆ ماکسە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,000 نیت لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیشی 2 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ سێڵفییەکی 8 مێگاپێکسڵی. پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 35 واتی هەیە. چیپسێتی Mediatek Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 219 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 247 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7wGC1sx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە