خزمەتگوزاری Chat GPT بۆ ماوەی 90 خوولەک دەوەستێت و پاشان دەگەڕێتەوە

خزمەتگوزاری Chat GPTی کۆمپانیای Open AI کە هەفتانە 100 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە، کەمێک پێش کاتژمێری 5ی ئەم ئێوارەیە بۆ ماوەی زیاتر لە 90 خوولەک لە کار کەوت. کۆمپانیاکە دەڵێت ئاگاداری ئەم لەکار کەوتنە بوون و تەنانەت ئەم لەکار کەوتنە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی APIی کۆمپانیاکەش هەبووە. پاش ئەوەی خزمەتگوزارییەکە دووبارە کەوتەوە کار بە دەستەواژەی “لە ئێستادا لە توانایدایە” پێشوازی لە بەکارهێنەران کرا. کۆمپانیاکە دەڵێت چەند کێشەیەکیان دەستنیشان کردووە کە بووە بەهۆی ئەم لەکار کەوتنە و کاریان لەسەر کردووە و چارەسەریان کردووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ap8Fxsv
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە