چاوەڕوان کراوترین هەواڵ بۆ گەیمەران ڕاگەیاندرا

دوای ماوەیەکی یەکجار زۆر لە هەواڵی دزەپێکراو و دەنگۆ لە کۆتاییدا ڕۆکستار هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆ یاریکەران (گەیمەران) بڵاو کردەوە.

مانگی داهاتوو یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی کۆمپانیای ڕۆکستارە و بەو بۆنەیەوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ترایلەری یاری داهاتووی GTA(Grand Theft Auto) بڵاو دەکەنەوە. لە سەرەتای ئەمڕۆ ماڵپەڕی بلوومبێرگ هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە لە کۆتایی ئەم هەفتەدا کۆمپانیای ڕۆکستار یاری GTA VI ڕادەگەیەنێت و لە مانگی داهاتووش ترایلەری یارییەکە بڵاو دەکاتەوە، وە هەواڵەکە ڕاست دەرچوو. یارییەکە بە چاوەڕوان کراوترین یاری دادەنرێت لە جیهانی گەیمەران و پێشبینی گەورەی لێدەکرێت.

وتەی ڕۆکستار

مانگی داهاتوو 25 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمپانیاکەمان تێدەپەڕێت.

 بەهۆی پشتگیری باوەڕپێنەکراوی یاریزانەکانمان لە سەرانسەری جیهاندا، دەرفەتمان بۆ ڕەخسا کە چەند یارییەک دروست بکەین کە بەڕاستی خولیامان بۆی هەبووە — بەبێ ئێوە، هیچ کام لەمانە ناتوانرێت، و زۆر سوپاسگوزارین بۆ هەمووتان کە ئەم گەشتەتان لەگەڵ ئێمەدا بەیەکەوە بەسەر بردووە.

 لە ساڵی 1998 کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە یارییە ڤیدیۆییەکان دەتوانن وەک هەر جۆرە کات بەسەربردنێکی تر پێویست بن بۆ کولتوور و هیوادارین کە ئێمە جۆرە یارییەکمان دروست کردبێت کە ئێوە خۆشتان بوێت و لە هەوڵەکانمان بەردەوامین

 زۆر پەرۆشین بۆ ئەوەی ئاگادارتان بکەینەوە کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا، یەکەم ترایلەری داهاتووی یاری Grand Theft Auto بڵاو دەکەینەوە.

 سوپاس،

 سام هاوسەر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/lgV9RJH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە