میدیاتێک ڕکابەرەکەی بۆ دوایەمین چیپسێتی کواڵکۆم نمایش کرد

ئەمڕۆ میدیاتێک لە کۆنگرەیەکدا لە وڵاتی چین چیپسێتی Mediatek Dimensity 9300 بۆ ڕکابەری نوێترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆم Qualcomm Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرد. چیپسێتەکە بناغەی 4 نانۆمەتر پڵەسی لەسەر جێگیر کراوە کە سێیەمین نەوەی باشتر کراوە لەم جۆرە بناغەیە لە لایەن TSMC بەردەست دەکرێت.

ناووکی سەرەکی چیپسێتەکە لە جۆری Cortex-X4 ـە کە دەستکاری کراوە و خێرایی 3.25 گێگاهێرتزە و 3 ناووک لە جۆری Cortex-X4ی ئاسایی کە خێرایی 2.85 گێگاهێرتزە و 4 ناووکی دیکە لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز. کەواتە لە تاک ناووک لە ڕێژەی %15 و لە فرە ناووک بە ڕێژەی %40 باشتر کراوە و %33 کەمتر وزە بەکار دەبات.

گرافیکی چیپسێتەکە بە ڕێژەی %46 توانای باشتر کراوە و 12 ناووکە. لە ڕووی زیرەکی دەستکرد و ئاسایش و پشتگیری کردن لە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ ڕوونما باشتر کراوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pBDNOEa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە