لیستی یارییە پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتی یاری ساڵ بڵاو کرایەوە

ئەمڕۆ بە فەرمی پێگە و ماڵپەڕی The Game Awards لیستی یارییە پاڵێوراوەکانی بۆ خەڵاتی باشترین یاری ساڵی 2023 بڵاو کردەوە. لیستەکە 6 یاری لە خۆ دەگرێت کە یاری Alan Wake 2 و Baldur’s Gate 3 و Marvel’s Spider-Man 2 و Resident Evil 4 و Super Mario Bros. Wonder و Zelda: Tears of the Kingdom ـن، وە براوەی یاری ساڵ لە کۆنگرەیەکدا لە ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو ئاشکرا دەکرێت.

هەندێک دەنگۆ باس لەوە دەکەن ترایلەری یاری GTA VI لە ئەم کۆنگرەیەدا یاخوود لە بەروارێکی نزیکی ئەم کۆنگرەیەدا بڵاو دەکرێتەوە پاش ئەوەی ڕۆکستار ڕایگەیاند سەرەتای مانگی داهاتوو ترایلەری یاری داهاتووی GTA بڵاو دەکەنەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gt3JD92
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە