مایکرۆسۆفت ئەپەکانی ئێکس بۆکس باشتر دەکات


ئەگەر پێشووتر ئەپەکانی وەک نێتفڵێکس و یوتیوب و دیزنی پڵەس …هتد بەکارهێناوە لەسەر کۆنسوڵی ئێکس بۆکس و هەستت بە هێواشی ئەپەکان کردووە ئەوا مایکرۆسۆفت بەم زووانە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات.
دواجار مایکرۆسۆفت ڕێگە بە گەشەپێدەرانی ئەپەکانی ئێکس بۆکس دەدات کە وێبگەڕی Edge بنەچەکراو لەسەر Chromium بەکاربهێنن بۆ باشتر کردنی ئەپەکەیان. ئێستا مایکرۆسۆفت پشتگیری Edge WebView2 لەسەر ئێکس بۆکس بەردەست کردووە، کە ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات نوێترین تەکنەلۆژیاکانی وێب بەکار بهێنن و ئەپەکەیان خێراتر و باشتر بکەن.
ئەمە لە کاتێکدا کە بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس لە مێژە وەشانی وێبگەڕی Edge بنەچەکراوی Chromium بۆ بەردەست بووە، بەڵام گەشەپێدەران تەنها کارییان لەسەر وەشانی کۆنتری وێبگەڕەکە دەکرد.
تەکنەلۆژیای WebView2 پشتگیری لە HTML و CSS و JavaScript دەکات لەسەر ئەپی ئێکس بۆکس، بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیایەوە لەوانەیە لە داهاتوودا دیدەنی ئەو یارییانە زیاتر بکەین لەسەر ئێکس بۆکس کە بە HTML5 دروست کراون.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/H9AB3Ty
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە