بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 5 تاوەکو 6 مانگ ئەپڵ میوزیک بە خۆڕایی بەدەست دەهێنن

سۆنی و ئەپڵ ڕێککەوتنێکی نوێیان ئەنجامدا و ئەو کەسانەی کە خاوەن کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 ـن دەتوانن 6 مانگ بە خۆڕایی ئەپڵ مویزیک بەکار بهێنن.

وە هەر کەسێک پێشووتر بەشداری کردبێت لە ئەپڵ مویزیکدا، ئەویش 5 مانگ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە بە خۆڕایی بە دەست دەهێنێت.

بۆ بەدەست هێنانی ئەم خەڵاتە، پێویستت بە پلەیستەیشن 5 و Apple ID دەبێت. پێویستە ئەپەکە لە کۆنسۆڵەکەدا داببەزێنیت و پاشان ڕاستەوخۆ داوای ڕازی بوون بە خەڵاتەکە دەکات، 6 مانگ بۆ ئەو کەسانەی کە پێشووتر بەشداری خزمەتگوزارییەکەیان نەکردووە و 5 مانگ بۆ ئەو کەسانەی کە پێشووتر بەشدارییان کردووە. ئاگاداربە کە تاوەکو ساڵێک ئەم خەڵاتە بەردەستە، واتە دەبێت پێش بەرواری 15ی مانگی 11ی ساڵی داهاتوو ئەم خەڵاتە قبووڵ بکەیت و بەدەستی بهێنیت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cXJk6UC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە