چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرا

ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژ لە بۆنەی Snapdragon Summit بەڕێوە چوو و کواڵکۆم لە بۆنەکەدا چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 وەک بەهێزترین چیپسێتی خۆی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند.

گۆڕانکاری باش کراوە لە چیپسێتەکەدا بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و لە ڕووی CPU بە ڕێژەی %30 خێراترە و بە ڕێژەی %20 کەمتر وزە بەفیڕۆ دەدات.

هەروەها GPU چیپسێتەکە بە ڕێژەی %25 خێراتر کراوە و بەهەمان ڕێژەش کەمتر وزە بەفیڕۆ دەدات بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. لە ڕووی NPU بە ڕێژەی %98 خێراتر کراوە و %40 وزە کەمتر بەفیڕۆ دەبات.

چیپسێتەکە 8 ناووکە و ناووکی سەرەکی خێرایی 3.3 گێگاهێرتزە، هەروەها 5 ناووک بە خێرایی 3.2 گێگاهێرتز و 2 ناووک بە خێرایی 2.3 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت. گرافیکی چیپسێتەکە Adreno 750 زۆر باشتر کراوە و پشتگیری لە Ray Tracingی باشتر و Adreno Frame Motion Engine 2.0 و Unreal Engine with Lumen دەکات. هەروەها پشتگیری لە 240 وێنە لە چرکەیەکدا (FPS) دەکات لەسەر ڕوونمای 240 هێرتز. پشتگیری لە ڕام لە جۆری LPDDR5x و بیرگە لە جۆری UFS 4.0 دەکات. پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات و مۆدێمی نوێ و خێرای نەوەی پێنجەمی Snapdragon X75 لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها پشتگیری لە ڕوونمای ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز دەکات. بناغەی 4 نانۆمەترییە. پشتگیری لە چەند کامێرایەکی 108 مێگاپێکسڵی دەکات کە توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکیاندا هەبێت. زیرەکی دەستکرد خاڵێکی دیکەیە کە کۆمپانیاکە سەرنجی خستۆتە سەر و چیپسێتەکە توانای هەیە تەنەکان لە ڤیدیۆدا لابببات، ڕووبەری وێنەکان زیاد بکات و پاشبنەمای ساختە درووست بکات.

یەکەمین مۆبایل کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر بکرێت مۆبایلی شاومی 14 دەبێت کە لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2bYWOuM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە